٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئافرەتێك پێنج داعشی كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لە دوو رووداوی تەقەكردندا، ژمارەیەك چەكداری داعش لە نێوجەرگەی دەستەڵاتی داعشدا كوژراون و لە یەكێك لەو رووداوانەدا، ئافرەتێك پێنج تیرۆریستی كوشتن.

(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە نێوجەرگەی دەستەڵاتی گرووپی تیرۆریستیی داعش و لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ئافرەتێكی حیجاب و داپۆشراو بە چەكی بێدەنگ تەقەی لە ژمارەیەك داعش كردووە و لە ئەنجامدا پێنج چەكدار كوژراون، دوای رووداوەكەیش گرووپی تیرۆریستیی داعش كەوتوونەتە دوای ئافرەتە تەقەكەرەكە و دوای گەمارۆدانی ناوچەكە، نەیانتوانی ئافرەتەكە دەستگیر بكەن".

(رەجەب) گوتیشی: "هەر لە مووسڵ و ناوچەی فارووقی لای چەپی شارەكە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە ژمارەیەك چەكداری داعش كردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك تیرۆریست كوژران و چەكدارەكانیش بەرەو شوێنی نادیار رایان كردووە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار