هەشت ڕۆژە ئاگرکەی گەیارەیان پێ نەکوژێندراوەتەوە

گه‌یاره-KDP.info- نەوتەڵانەکەی گەیارە هەشت ڕۆژە ئاگری تێ چووە و، ٦٠ ماڵیشی سووتاندووە.
ڕائید (ئه‌مین شێخانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وا ئاگرى نەوتەڵانەکانی گەیارە خەریکە بەرەو ناو گه‌ڕه‌كه‌كان بڵێسە دەستێنێت؛ ئەو 8 ڕۆژە چوار تیم خه‌ریكن بەڵام پێیان نەکوژێندراوەتەوە؛ گەڕەکەكانی ئه‌وبه‌رى نه‌خۆشخانه‌کەى گه‌یاره گشتیان چۆڵ كراون؛ خەڵک ٦٠ ماڵیان لێ سووتاوە؛ دووكه‌ڵانێكى زۆر پیسى هه‌یه و، خەڵکەکەی بێزار و تەنگەنەفەس کردووە؛ خه‌ڵكى ژیانیان نه‌ماوه."
(شێخانى) گوتیشى:" تیمه‌كان خەمیانە نەهێڵن نەوتەکە بڕژێتە ئاوەکەى دیجلەوە؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر کارەکە هەروا بڕاوت، ئاوەکە پیس دەبێت."
گوته‌بێژى لیواى 91ـى سوپاى عیراق دەیشڵێت: "چەند ڕێكخراوێک خۆراك و غاز و هاوكارییان گه‌یانده شارۆچكه‌كه؛ ئه‌مڕۆ بازاڕی گەیارە جووڵەی تێ کەوتووەتەوە و و خه‌ڵك هاتنە ده‌ره‌وه."
گه‌یاره گه‌وره‌ترین شارۆچکەى سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته باشوورى ئه‌و شاره‌وە؛ به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 25 ئابى مانگى ڕابردوو به ته‌واوەتى ئازاد كرا.
نەشوان بەرزنجی




