٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردەیەكی دیاری داعش لە مووسڵ كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  گروپی تیرۆریستی داعش لە باشوری شاری مووسڵدا چەند کەسێکی لەدار داوە؛ هاوپەیمانانیش بە بۆردمان سەركردەیەكی دیاری داعشیان کوشتووە.

(عسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە راستەنگی شاری مووسڵدا دەستیان بە جووڵە كرد بەرەو ناوچەی دەندان، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیەوە كرانە ئامانج و  لە ئەنجامدا سەركردەیەكی دیاری داعش بە ناوی ئەبوبەڕا  كوژرا و زیانێکی زۆریش بە چەكدارانی داعش کەوت."

عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "لەگەڵ نزیكبوونەوە وادەی هێرشكردنە سەر شاری مووسڵ، چەكدارانی داعش دەستیان کردووە بە چەوساندنەوەی خەڵک؛ لە گوندی حمێدانی باشوری مووسڵدا ٣٥ لاشەڕیان بە درکاندنی زانیاری و، گەیاندنی بە دەزگا ئەمنیەكانی عێراق تۆمەتبار کرد و، لەسێدارەیان دان."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار