"خەڵک ئیتر پشتی داعش ناگرن"

گەیارە -KDP.info- فەرماندەیەکی سوپای عێراق لەگەیارە دەڵێت، داعش زۆر لاواز بوونە و، خەڵک وەکو جاران ھاوکارییان ناکەن.
عەمید (حەماد دزەیی) فەرماندەی سوپای عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش زۆر لاواز بووە و، وەکو جاران بەرگە ناگرێ؛ جاران خەڵک ھاوکارییانی دەکرد، بەڵام ئێستا نایکەن؛ ئیتر ورەکەی جارانیان نەماوە و داماون."
عەمید (حەماد دزەیی) گوتیشی، ئەوانەی ئێستا بەرگری دەکەن داعشی ناوخۆیین و بیانیان تێدا نییە.
(دزەیی) ڕوونیشی کردەوە، گرتنەوەی ھەر شوێنێک و ئازادکردنی لە دەست تیرۆریستانی داعش کاریگەریی خۆی ھەیە، بەڵام ئازادکردنی گەیارە کاریگەرییەکی زۆری ھەبووە.
بڵند ئیبراھیم




