دووکەڵانی بیرەنەوتەکان گەیارە ژیانی خەڵکەکەی خستووەتە مەترسییەوە

گەیارە-KDP.info- دووکەڵی ئاگرەکەی بیرەنەوتییەکانی گەیارە، ژیانی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە و دامرکاندنەوەیشی سەختە.
ڕائید (ئەمین شێخانی) گوتەبێژی لیوای ٩١ـی ھەولێر لە سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیمی ئاگرکوژێنەوە هەر خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە زۆر گەورەیە و، بڵێسە دەهاوێ؛ ئەو ئامێر و کەرستە تایبەتەشمان نییە ئاسان بیکوژێنینەوە."
ڕائید (شێخانی) گوتیشی، دووکەڵانەکە نەک هەر خەڵکەکە، سوپای عێراقیشی بێزار کردووە.
دەیشڵێت ئەو دوومان و دووکەڵانە لەمێژە هەیە، بەڵام خەڵک خۆ نەیاندەوێرا لەگەڵ داعشدا باسی ئەو شتانە بکەن.
بڵند ئیبراھیم




