٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٧٠ واژۆ بۆ متمانەکردن بە وەڵامەکانی زێباری کۆ کراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-   ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق زیاتر لە ٧٠ ئیمزای کۆ کردووەتەوە بۆ ئەوەی دەنگدان دەربارەی باوەڕکردنەوەی وەڵامەکانی وەزیری دارایی دووبارە بێتەوە.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ٧٢ ئیمزامان کۆ کردەوە و بڕیارە بیکەین بە ١٠٠ ئیمزا و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین، تا دەنگدان دەربارەی باوەڕهێنان بە وەڵامەکانی وەزیری دارایی (ھوشیار زێباری) دووبارە بکرێتەوە."

 

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، خۆی دەنگدانەکە نایاسایی بووە و ئێمە بەشدار نەبووین، بۆیە داوامان کردووە دووبارە بکرێتەوە.

 

دەیشڵێت ھەندێک پەرلەمانتاری دیکەش ئیمزایان کۆ کردۆتەوە بۆ ئەوەی متمانە لە وەزیری دارایی وەربگیرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار