حەوت 'سەرکردەسەرباز'ی داعش گوللەباران کران

مووسڵ-KDP.info- لەبەر پشتهەڵکردن لە بەرەی جەنگ، ئەمڕۆ داعش حەوت سەرکردەسەربازی خۆیانی لە مووسڵ گوللەباران کرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەدرێژەی گەڕانەوەی تەرمی تیرۆریستانی داعش لە بەرکانی جەنگ وکوشتنیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆش ٢٨ تەرمە داعشیان بردووەتەوە بۆ فەرمانگەی دادپزیشکییەکەی مووسڵ."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بە ھۆی ڕاکردن لە بەرەکانی جەنگ داعش سزای گوللەبارانکردنی بەسەر حەوت سەرکردەسەربازی خۆیاندا سەپاند و ھەر ئەمڕۆش ڕمییانی کرد.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ خەڵکی کۆمەڵگای دلیج لە باشوری موسڵ ھێرشیان کردووەتە سەر داعش و بارەگاکانی داعشیان سووتاندووە و، داعشیان لەوێ دەرکردووە و خۆیان گەڕەکەکەی خۆیان دەپارێزن و، ڕێگە بەداعش نادەن بچنەوە ناویان.
بڵند ئیبراھیم




