پڕۆژه‌یاساى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان په‌سه‌ند كرا..کورد دەنگی بۆ نەدا
__2016_08_29_h16m55s45__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا پرۆژه‌یاساى تایبه‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان په‌سه‌ند كردا و لیژنه‌ى ڕه‌فتاره‌كانى پەرلەمانیش كارا كرایه‌وه.
(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "له دانیشتنى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا پرۆژیاساى دەستەی دەروازە سنوورییەکان هاته په‌سه‌ندكردن؛ دیارە ئێمەی كورد ده‌نگمان به‌و پرۆژه‌یاسایه نه‌دا؛ چونكه وه‌كو كورد ژماره‌یه‌ك تێبینیمان له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان دا به ئه‌ندامانى خۆمان له لیژنه‌ى دارایى بەڵام جێگیر نه‌كرا."
(د. ئه‌شواق) ڕاشیگه‌یاند: "سه‌رۆكى پەرلەمان بڕیارى دا به كاراكردنى لیژنه‌ى ڕه‌فتاره‌كانى پەرلەمانى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ههراوفهوزایهى له نێو پەرلەمان هه‌یه نه‌مێنێت و، ئه‌و تهعهدایانهى كه ده‌كرا نابێت به ئاسانى بڕوات؛ به‌مه‌ش سه‌رۆكى پەرلەمان به‌ڵێنه‌كانى برده سه‌ر كه له دانیشتنى پێشوو پێم گوتبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر پەرلەمانتارێك له په‌یڕه‌وى ناوخۆ و یاسا لابدات ڕووبه‌روى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كرێته‌وه كه بڕیاره‌كانى ده‌گاته تا لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له پەرلەمانتار و ئه‌و پەرلەمانتارانهى ئاژاوه‌گێڕییان كردووه ڕووبه‌رووى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كرێنه‌وه."
نەشوان بەرزنجی




