خهڵكی کۆمەڵگایهکی سنووری مووسڵ لە دژی داعش ڕاپەڕین

ههولێر-KDP.info- کەمێک لەمەوبەر، دانیشتوانی کۆمەڵگایەک لە باشووری مووسڵ، لە دژی ڕێکخراوی داعش ڕاپەڕین و بارەگاکانیان سوتاندن و لە کۆمەڵگەکەیان وهدهریاننان.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتی لە مووسڵ ڕاگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش، خەڵکی کۆمەڵگای (جەریع) سەر بە شارەدێی حەمام عەلیل لە باشووری مووسڵ، لە دژی تیرۆریستانی داعش چەکیان هەڵگرتوو و ڕاپەڕین و بارەگاکانی داعشانیان سوتاند و لە گوندەکەیان وهدهریاننان."
(مهموزینی) بە مالپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە زیاتر لە 9تیرۆریستیان کوشتوون و ئێستا سەنگەریان لێ داوە."
ئهو گوتی "هاووڵاتیانی ئەم کۆمەڵگایە، لە سیاسەتی داعش هەراسان بوون، بۆیە لە دژی ڕاپەڕیون."
هەژار مەموزینی




