٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"نیسابی یاسایی دەنگدەران بۆ وەڵامەکانی هۆشیار زێباری تەواو نەبوو"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، هەڵویستەكەی لیستی دەوڵەتی یاسا لە كۆبوونەوەكەی دوێنی ئەنجومەنی نوێنەراندا چاوەڕوانكراو بوو؛ دیار بوو ژێربەژێر ڕێک کەوتوونە.

د.ئەردەڵان نوورەدینی بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە لە دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا چەند پەرلەمانتارێكی لیستی دەوڵەتی یاسا زۆریان بۆ هێناین. دوایی (عەواتف نیعمە)ناوێکیان پەلاماری (د. ئەشواق جاف)ـی دا و، هەڵسوكەوتێكی زۆر ناشرینی کرد؛ ئیدی ئێمە خۆمان پێ نەگیرا و دانیشتنەكەمان بەجێ هێشت."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراشی كرد: "ئەم هەڵویستەی دەوڵەتی یاسا چاوەڕوانكراو بوو؛ وا ڕوونیش بووەتەوە ڕێكەوتنی ژێربەژێر كراوە."

نوورەدینی ڕایشیگەیاند: "ئێستا ئێمە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ئەم دەنگدانەی لەسەر وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق كرابوو هەڵیوەشینینەوە بەوەی كە نیسابی یاسایی تەواو نەبوو كە دەبێ زیاتر لە (165) پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەدا بن، ڕێژەكەش ئەوەندە نەبوو."

 

 سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار