داعش بەشێکی دیکەی شوورای مووسڵی تەقاندەوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ ئاشکرایکرد، داعش بەشێکی دیکەی شوورا مێژینەکەی سەردەمی ئاشوورییەکانی مووسڵی تەقاندەوە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش، ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی شوورا مێژینەکەی مووسڵیان تەقاندەوە و کاولیان کرد."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو شوورایە درێژە، لە سەردەمی ئاشوورییەکاندا دروست کراوە (پێش زایین).
گوتیشی، ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مووسڵیان کوتا و، ٣٢ تیرۆریستیان تێدا برد؛ یەک لە کوژرارەکان ئەمیر (ئەبوحوزەیفە مسری) بووە.
بڵند ئیبراھیم




