وەزیری بەرگریی عێراق متمانەی لێ وەرگیرایەوە

بەغدا-KDP.info- له دانیشتنى ئەمڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى ئاماده، متمانه له وه‌زیرى به‌رگرى عێراق وه‌رگیرایه‌وه.
(نه‌دا مێرگه‌سۆرى) بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "كه‌مێك لەمەوبەر له دانیشتنى ئەمڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا لەو ٢٦٢ پەرلەمانتارەی لەوێ بوون، بە کۆی 142 ده‌نگى په‌ڕله‌مانتار متمانه له وه‌زیرى به‌رگرىی عێراق (خالید عوبێدى) وەرگیرایەوە و 102 په‌رله‌مانتاریش له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه نه‌بوون له وه‌زیرى به‌رگرى و 18 کەسیش بێدەنگ بوون."
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشى: "ئێستا پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه له وه‌زیرى دارایى (هۆشیار زێبارى) ده‌ستى پێ كردووه و، له پرسیارى حه‌وته‌م داینه و (هوشیار زێبارى) زۆر به باشى خۆى ئاماده كردووه و، وه‌ڵامى گشت پرسیاره‌كانى به به‌ڵگه ئاماده كردووه و به متمانه و وه‌ڵامه‌كان ده‌داته‌وه."
نەشوان بەرزنجی




