زێباری سوورە لەسەر ئەوەی كە هەر دەبێ ئەمڕۆ لێپرسینەوەكەی لەگەڵ بكرێت

بەغدا-KDP.info-هۆشیار زێباری سوورە لەسەر ئەوەی كە هەر دەبێ ئەمڕۆ لێپرسینەوەكەی لەگەڵ بكرێت.
د. .ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاربوو ئەم دەمەونیوەڕۆیە سەعات 11 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێبكات، بەڵام بە هۆی بوونی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە كارنامەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران ێشە كەوتۆتە نێوان چەند فراكسیۆن و رەوتێك. ئاخر داوا دەكرا كۆبوونەوەكە دوا بخرێت، بەڵام رەوتی سەدر ناڕرازی بوون.
ئەندامێكی رەوتی سەدر ئەوەی ئاشكرا كرد كە پێیان گوتراوە ئەگەر ئەوان دەنگ بە لادانی وەزیری بەرگری (خالید عوبێدی) نەدەن ئەوا ئەوانی تریش رێگە بە تێپەربوونی یاسای لیبوردنی گشتی نادەن."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراشی كرد: "لیپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی (هۆشیار زێباری) لە ڕیزبەندی 9ـی كارنامەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بوو، بەڵام زێباری سوورە لەسەر ئەوەی كە هەر دەبێ ئەمڕۆ بێتە نێو هۆڵی پەرلەمان و لێپرسینەوەكەی لەگەڵ بكرێت و قبووڵ ناكات دوا بخرێت."
سەرباز واحد




