٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناحیەی گەیارە ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info- دوای ئەوەی لە دوێنێوە سوپای عێراق هێرشی بۆ رزگاركردنی سەنتەری گەیارە دەست پێ كرد، ئەمڕۆ بە تەواوەتی ئازاد كرا.

گوتەبێژی لیوای ٩١ـی هەولێر لە سوپای عێراق رائید (ئەمین شێخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی ناحیەی گەیارە دەستی پێ كرد و توانرا نیوەی ئازاد بكرێت، ئەمڕۆ تەواوی گەیارە لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كرا".

(شێخانی) گوتیشی: "داعش لەو شەڕەدا زیانی زۆری پێ گەییشتووە و چەندین تەرمیان لە بەردەستی ئێمەدایە".

گوتەبێژی لیوای ٩١ـی هەولێر دەشڵێ: "ژمارەیەك شوێنی گرینگ كۆنتڕۆڵ كراون لەو سنوورە لەنێویاندا رێگای بەرەو حەمام عەلیل و ناحیەی شۆڕە و هەروەها فڕۆكەخانەی گەیارە و پاڵاوگەی بیرە نەوتییەكان كە دەكەوێتە ناحیەی گەیارە لەگەڵ پردی گەورە كە ئەمانە لە رووی سەربازییەوە گرینگن."‌

گەیارە، كە گەورەترین ناحیەی سنووری پارێزگای نەینەوایە و دەكەوێتە باشووری ئەو شارەوە، لە بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە 23ـی ئابەوە سوپای عێراق هێرشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی دەست پێ كرد و ئەمڕۆیش بە تەواوی ئازاد كرا.

 

نەشوان بەرزنجی - بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار