٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبێتەوە.. زێباری ئامادە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا وەزیری دارایی عێراق ئامادە دەبێت و وەرگرتنەوەی متمانەیش لە وەزیری بەرگریی عێراق تەواو دەكرێت.

(د. بێریوان خەیلانی)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە بڕیارە ‌دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و سەرەتا شەش پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدانەوە كە بریتین لە تەواوكردنی دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و دەستەی خاڵە سنوورییەكان لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەم پڕۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵدان و دواتریش تەواوكردنی لێپرسینەوە و وەرگرتنی متمانە لە وەزیری بەرگریی عێراق دەبێت، پاشانیش (هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی ژمارەیەك پرسیار ئامادە دەبێت".

(خەیلانی) گوتیشی: "هەر لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا هاتووە كە، دوو پڕۆژەیاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت و ڕاپۆرت و گفتووگۆیش بۆ شەش پڕۆژەیاسای تر ئەنجام دەدرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار