٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٧١ قاچاخچیی مرۆڤ دەستگیر کراون و دراونەتە دادگای ئیتاڵیا

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  یه‌که‌یه‌کی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌وروپی ٧١ قاچاخچی ده‌ستگیر کردووه ‌و چارەنووسی ٥٠٠ کۆچبه‌ریش له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست نادیارە.

 په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، یه‌که‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (ئی‌ئێن‌ئێف‌ئێم)،که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥‌وه‌ دامه‌زراوه‌ تا ئێستا فریای ١٥٩٩٧ کۆچبه‌ر که‌وتووه‌ له ‌ده‌ریادا و له ‌خنکان ڕزگاری کردوون. ئه‌و یه‌که‌یه‌ ڕایده‌گه‌یێنێت که‌ ٥٠٠ کۆچبه‌ر چاره‌نووسیان نادیارە. 

بەیاننامەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ یه‌که‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (ئی ئێن ئێف ئێم)،  توانیویه‌تی ٧١ قاچاخچی ده‌ستگیر بکات و بیانداته‌ ده‌ست دادگاکانی ئیتاڵیا. 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هۆشیارکردنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر قاچاخچیانی مرۆڤ بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و ١٤٨ به‌له‌میشی له‌کار خستووه‌ کە بۆ گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەکار دەهاتن.

هەواڵی پەیوەندیدار