یەکەکانی تانک چوونە ناو سنووری سووریاوە

تورکیا-KDP.info- سەرچاوەکانی سەربازی: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، یەکەکانی تانک چوونە ناو سنووری سووریاوە و بەردەوامن لە جووڵەکردن".
بەگوێرەی زانیارییەکان "ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی باکووری سووریا و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و پاراستنی یەکرێزی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێن".
ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی سه‌ربازیی توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سەر شارۆچکەی جەرابلوس لە سووریا دەستیان پێ‌کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانەوە دەستکەوتوون، ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سه‌ربازیی توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه شاری حه‌له‌ب، بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی باکووری سووریا و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و پاراستنی یەکرێزی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێن.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سەعات 4:00ی به‌یانی به تۆپباران ده‌ستیپێكردووه و سەعات 4:05 خوله‌ك به شۆفڵ و حه‌فاره رێگاكان كراونه‌ته‌وه و تا سەعات 5:45 خولەکی بەیانی، 224 گولـلە تۆپ ئاراستە کراوە و لە ئەنجامدا 70 ئامانج ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سەعات 5:45 خوله‌ك تۆپبارانه‌كان كۆتاییان هاتووه و6:08 خوله‌ك ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ده‌ستپێكراوه.
- 12 ئامانج لەناوبراون
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە وەرگیراون لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سووریادا فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا لە سەعات 7:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆردوومانی 12 ئامانجی داعشیان کرد و توانیویانە 12 لە ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی لەناوبەرن و تێک بشکێنن.




