داعش لە ڕقی شکستەکەی خازر و گوێڕدا ٥٠ چەکداری خۆیانی گوللەباران کرد

مووسڵ-KDP.info- ھێزی پێشمەرگە لە دوێنێوە 150 کم چوارگۆشەیان لە میحوەری خازر ئازاد کردووە و، زیاتر لە 130 چەکداری داعشیشیان کوشتووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە داعش لە میحوەری خازر پیس شکاون؛ وا لە داخا ئەمڕۆ لە مووسڵدا ٥١ چەکداری خۆیانی گوللەباران کردووە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی لە ئەنجامی هێرشەکەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە، لە دوێنێوە داعش ١٦٢ چەکداریان لێ کوژراوە.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھێزی پێشمەرگە لەم دوو ڕۆژە لەو هێرشەدا کە ھەشتھەزار پێشمەرگە بەشدار بوون ١٥٠کم چوارگۆشەیان لە میحوەری خازر ئازاد کردووە.
دەیشڵێ جادە سەرەکییەکەی ھەولێر ـ گوێڕ بە تەواوەتی ئازاد کراوە و، ئیتر مەترسی لەسەر ھەولێر و کەڵەک ڕەوییەوە.
بڵند ئیبراھیم




