"حەشدی‌شەعبی دەستیان داوەتە تاڵانکردن"

ئاژانسەکان-KDP.info- چه‌كداره‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبی له عێراق دیسان دەستیان کردووەتەوە بە چەوساندنەوەی خه‌ڵكی پارێزگاری ئه‌نبار؛ وا خەریکن ستەم لە خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕومادی ده‌کەن.
سایتی خەلیج‌ئۆنلاین لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌نباری گواستەوە کە ڕایگه‌یاندبوو چه‌كدارانی حه‌شدی‌شه‌عبی ده‌ستیان كردوه به تاڵانكردن و سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵی هاووڵاتیان له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی خالدیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕومادیدا.
مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو ڤیدیۆیەکی چه‌كدارانی حه‌شدی‌شه‌عبی بڵاو بوویەوە کە سووكایه‌تییان به شێخ (خالید فەرەج مەحمی) دەکرد کە شێخێکی بەناوبانگی دەڤەری ئەنبارە؛ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبی دیسان بە ئەنقەست بەر بوونەتە گیانی خەڵکە سونەمەزەبەکەی ئەنبار؛ ماڵیان لێ دەسووتێنن؛ تەنانەت دەستپارێزی لە مزگەوتیش ناکەن! چی خشڵ و زێڕوزیو و پارەی نەختی خەڵکیش هەبێ، دەیبەن، خۆیان لە گێلی دەدەن گوایە ئەمە هی داعشە و حەڵاڵە!




