٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەلجیکا یارمەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەلجیکا-KDP.info-  حکوومەتی بەلجیکا بڕیاری داوە بڕی ١٣ملیۆن‌و٥٠٠هەزار یۆرۆ تەرخان بکات بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی عێراق.

 لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا بڵاوی کردووەتەوە، وەزیرانی دەرەوە و گەشەپێدانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند بە مەبەستی بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق لە دەستی داعش ئازاد کراون، بڕی ١٣ملیۆن‌و٥٠٠هەزار یۆرۆ پێشکەش بە عێراق دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٢ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکرێت بۆ کەمپی ئاوارەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان.

ئەو دوو وەزیرەی حکومەتی بەلجیکا ئەوەشیان دووپات کردەوە کە وڵاتەکەیان سەرەڕای هاوکاریی خەڵک، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعشەکانی ناو عێراق و سووریادا چەکوتفاقیش دەنێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار