"لەوانەی پارەی جووتیارانی هەرێمیان گل داوەتەوە دەکۆڵدرێتەوە"
__2016_08_15_h14m49s46__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، مكوڕین لەسەر ئەوەی كە بابەتی گلدانەوەی پارەی جووتیارانی هەرێم بخەینە بەر باس و، هەر بەرپرسێك و بگرە (عەبادی) خۆیشی كەمتەرخەم بووبێت، لێی دەكۆڵێنەوە؛ ئەم بابەتە هەر دەبێ یەكلا ببێتەوە.
(شاخەوان عەبدوڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كێشە كەوتووەتە نێوان (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و فراكسیۆنە توركمانەكان، بەوەی كە دابەشكردنی وەزیرەكان بە خواستی توركمانەكان نییە، چونكە لە شەش وەزیر پێنجیان دەنگیان هێناوە و یەكیان دەنگی نەهێنا كە دیارە پشكی توركمانەكانە. بابەتی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ وەزیری بەرگرییش هاتووەتەوە بەر باس، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا پرسی نەناردنی پارەی جووتیارانی هەرێم لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بخەینە بەر باس."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی كردەوە: "دەنگمان لەسەر بابەتی ڕەوانەكردنی پارەی جووتیارانی هەرێم داوە، هەر بەرپرسێك و بگرە خودی (عەبادی)ـیش كەمتەرخەم بووبێت لە گلدانەوەی پارەی جووتیارانی هەرێم، لێی دەكۆڵینەوە و دەبێ ئەم بابەتە یەكلا ببێتەوە."
لە ٣٠ـی حوزەیراندا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی ١٥ ڕۆژی بۆ بەرپرسانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری كرد كە پارەی جووتیارانی هەرێم ڕەوانە بكەن، بەڵام وا ١٦ ڕۆژە چ دیار نییە!
سەرباز واحید




