سوپای عێراق دوو گوندی دیکەی گرتەوە

گەیارە-KDP.info- سوپای عێراق لە میحوەری گەیارەوە دوو گوندی دیکەی ئازاد کرد و داعش زەرەری زۆریان داوە و، تەرمی زۆریشیان لێ بەجێ ماوە.
ڕائید (ئەمین شێخانی) لە سوپای عێراقەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات ١:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ سوپای عێراق، لە سای فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانەوە گوندی جەدحە و جوعانەیان گرتەوە."
ڕائید (ئەمین شێخانی) گوتیشی، لاشە تیرۆرستی زۆر لە شەڕگەکەدا کەوتووە.
بڵند ئیبراھیم




