٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بەرهەمهێنگەی کارەبای گەیارەی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info- ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش کارەبابەرهەمهێنگەی گەیارەیان تەقاندەوە و، ئینجا ناوچەکەیان چۆڵ کردووە؛ ئێستا سوپای عێراق چووەتە ناویەوە.

ڕائید (ئەمین شێخانی) لە فەرماندەکانی سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش کارگەی کارەبای گەیارەیان تەقاندەوە و، ڕایان‌کردووە و، ناوچەکەیان چۆڵ کردووە بۆ سوپای عێراق."

(شێخانی) گوتیشی، داعش گوللە چلچل (کاتیۆشا)ی گرتووەتە گوندی مەھلەکر، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبوو.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار