"داعش هانا بۆ عەشایەرەكان دەبات.. خێڵەكانی مووسڵ داوایی داعشیان رەت كردووەتەوە"

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش داوای چەكدار لە عەشایەرەكانی نێو شاری مووسڵ دەكەن و، خێڵەكانیش داواكەیان رەت كردووەتەوە.
(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دیوانی عەشایەریی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش، داوای لە خێڵەكانی نێو شاری مووسڵ كردووە، لە هەر خێڵێك 25 كەس بنێرن بۆ نێو ریزەكانیان و بەشداری لە شەڕدا بكەن، بەڵام خێڵەكانی مووسڵ ئەو داوایەی داعشیان رەت كردووەتەوە".
(ڕەجەب) گوتیشی: "دوای شكستەكانی ماوەكانی رابردوو، داعش هانای بۆ خەڵكی مووسڵ بردووە بەشداریان لەگەڵدا بكەن لە جەنگدا و، بەزۆر دانیشتووانی شارەكە دەكاتە چەكدار، ئەویش بە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی چەكدارەكانیان لە بەرەكانی پێشەوە".
قائید میرۆ




