"لە میحوەری مەخموور هێرشێكی داعش تێك شكێندرا.. رادهكهن و شپرزهن"

مەخموور-KDP.info- فەرماندەیەكی سوپای عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە میحوەری مەخموور هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق، بەڵام تێك شكێندران و زیانی زۆرشیان پێ گەیێندرا.
رائید (ئەمین شێخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات نۆی بەیانی، داعش لە گوندی زەلیلە لە چەندین لاوە هێرشی كردە سەر سوپای عێراق، بەڵام بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و هێرشەكەیان تێك شكاندن و زیانی زۆریشیان پێ گەیێندرا".
(شێخانی) گوتیشی، لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش ئەوانەی ماون، بەرەو مۆڵگەكانی خۆیان لە گەیارە رادەكەن و زۆر شپرزە بوونە.
بڵند ئیبراهیم




