پەرلەمان قەرزی یابانی پەسەند کرد
__2016_08_13_h19m41s35__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەی پێدانی قەرزی یابان بە عێراقی پەسەند کرد.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ پەرلەمان پڕۆژەی پیدانی قەرزی لەلایەن یابانەوە بە عێراق پەسەند کرد کە یەکێکیان ٥٣ملیار یەنی یابانی و ئەوەی دیکەیشیان ٣٤ملیار یەنی یابانی بوو کە یەکێکیان بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاریە؛ پڕۆژەی ئاوەڕۆی هەولێریش دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو قەرزەوە.
(سلێڤانەیی)ڕوونیشی کردەوە، زۆ رھەوڵدرا قەرزی یابانی دوابخرێت، بەڵام بەھەوڵی ئێمە توانرا تێپەرێندرێت.
بڵند ئیبراھیم




