٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی بدرێت، بەڵام شیعەكان و بەشێك لە سوننەكان دژی ئەوەن، چونكە پێیان وایە بۆ ئەو دۆخەی عێراق گونجاو نییە.

(حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەبارەی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی بدرێت، بەڵام شیعەكان و بەشێك لە سوننەكان دژی ئەوەن، بۆیە رەنگە نەتواندرێت دەنگی لەسەر بدرێت و دوا بخرێت، چونكە پێیان وایە بۆ ئەو دۆخەی عێراق گونجاو نییە.

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "ئێمە تاوەكو ئێستا هەڵوێستی خۆمان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە دەرنەبڕیوە، بەڵام ناكرێت هەندێك كەس كە تاوانی گەورەی كردووە، لەم دۆخەی ئێستادا ئازاد بكرێت".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێ: "بڕیار بوو ئەمڕۆ وەزیری بەرگری بێت و بەشی دووەمی لێپرسینەوەكەی لەگەڵدا ئەنجام بدرێت، بەڵام نەهاتووە، چونكە هەندێك كوتلە پێیان وایە لە ئێستادا باش نییە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری بكرێت، لەبەر ئەوەی عێراق لە شەڕدایە، بۆیە دیار نییە كەی دێت و بەشی دووەمی لێپرسینەوەكە تەواو دەكات".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار