ھەردوو گوندی عوجبە و زەھیلیلە ئازاد كران

گەیارە-KDP.info- ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای عێراق لەسنووری گەیارە ھێرشی دەستپێکرد و توانرا دوو گوندی دیکە ئازادبکرێنهوه و ھەشت تەرمی داعشیش لەناوگوندەکە بەجێماون.
رائید(ئەمین شێخانی) فەرماندە لەسوپای عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق لە سنووری گەیارە ھێرشی بۆ سەر تیرۆرستانی داعش دەست پێکردوو و ھەردوو گوندی عوجبە و زەھیلیلە مان ئازادبکرد.
(شێخانی) گوتیشی: "لەوھێرشەدا ژمارەیەک تیرۆرست کوژراون و زیاتر لەھەشت تەرمیشیان لەناوگوندەکان بەجێماون.
بڵند ئیبراھیم




