داعش مه‌شق و ڕاهێنان به منداڵی ناو زیندانه‌كانی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش له ناو شاری مووسڵ، زۆر منداڵیان به تۆمه‌تی بێبنه‌ما ده‌ستگیر كردوون و له زیندانه‌كاندا مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كه‌ن.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "به‌گوێره‌ی زانیاریی دروست، چه‌كدارانی داعش زۆر منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵانیان له‌ناو سه‌نته‌ری مووسڵ ده‌ستگیر كردوون، تۆمه‌تی بێبنه‌مایان خستووه‌ته پاڵیانه‌وه.''
به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، "منداڵه ده‌ستگیركراوه‌كان مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت، راهێنان له‌سه‌ر چه‌ك و دواتر بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕیان ڕه‌وانه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی منداڵه ده‌ستگیركراوه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار كراون، كاریان له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی نه‌یاری داعش كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هیچ تۆمه‌تێك ساغ نه‌بووته‌وه به‌سه‌ریاندا.''
قائید میرۆ




