به هاوكاریى هاوپه‌یمانان، سوپاى عێراق گوندی ئیمامی ڕزگار كرد

گه‌یاره-KDP.info- گوته‌بێژى لیواى 91ـى سوپاى عێراقى له میحوه‌رى مه‌خموور ده‌ڵێ، هێزه‌كانی سوپاى عێراق به هاوكاریى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، گوندێكى باشوورى گه‌یاره‌یان له چنگ تیرۆریستانی داعش ده‌رهێنا.
رائید(ئه‌مین شێخانى)، بەۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی زانیاریی دا "له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌واوه، دوێشه‌و، به‌پێی پلانێك هێرش كرایه سه‌ر گوندى ئیمام له باشوورى شارۆچكه‌ى گه‌یاره، سه‌ره‌تا سه‌عات 12ـى شه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه مۆڵگه‌كانى داعش باش بۆردوومان كرا، سه‌عات 8ى ئه‌م به‌یانییه‌ش، لیواى 37 و 71 ـى قه‌ڵغانی سوپاى عێراق، هێرشیان بۆ سه‌ر گونده‌كه به‌رپا كرد و رزگار كرا."
له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م هێرشه‌وه (شێخانى) گوتى: تیرۆریستانى داعش كوژراوى زۆریان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ماوه‌یه زۆره خۆیان به ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژكراو ڕاگرتبوو كه بۆ ته‌قاندنه‌وه ناردیانه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام سێ له ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژ كراوه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه ته‌قێندرانه‌وه.
له گوندى ئیمامدا هه‌زار ماڵ نیشته‌جێن و، وه‌ك ئه‌و گوته‌بێژه‌ی لیوای 9 ده‌ڵێ، تیرۆریستانى داعش مینێكى زۆریان چاندبوو، به‌ڵام تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ی مینهه‌ڵگرتنه‌وه وا ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌یانن.
نه‌شوان به‌رزنجی




