٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چۆنیەتی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سوپای عێراق دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان -KDP.info-  كۆپته‌رێكی جەنگیی عێراقی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی ئه‌منیدا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ ناوچه‌یەکی باشووری عێراق كه‌وته‌ خواره‌وه.

ماڵپەڕی خەلیج‌ئۆنلاین بڵاوی کردووەتەوە کۆپتەرەکە مەکینەکەی تێک چووە بۆیە کەوتووەتە خوارەوە؛ کۆپتەرسوارەکانیش بریندار بوونە؛ بەڵام دەستەی مەلاکانی عێراق له‌ هه‌واڵێكدا دەڵێ کۆپتەرەکە چ بەڵای لێ نەبووە و، تلیاکفرۆشەکانی باشووری شاری عەماره خستوویانەتە خوارەوە.

بەرپرسانی پارێزگای میسان ده‌ڵێن کۆپتەرەکە كه‌وتووەته‌ ناو ڕووباری عێز له‌ شارۆچكه‌ی مەجەڕ له‌ خوار شاری عەمارەوە؛ دەیشڵێ چه‌ته و تلیاکفرۆش کۆپتەرەکەیان داوەتە بەر گوللە و، بەریان داوەتەوە؛ لە حەفت کۆپتەرسوارەکە، چواریان بریندار کەوتوونە.

دەڵێن سه‌ركرده‌ی ئه‌و چه‌تە و تلیاکفرۆشانه‌ ڕاسته‌وخۆ بەینیان له‌گه‌ڵ تلیاکفرۆشەکانی ئێراندا هه‌یه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار