٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەسەر پارەی جووتیاران، بانگ کران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا وەزیری بازرگانی و هی دارایی عێراق و، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتیی کەندوو (سایلۆ)كانی عێراقیش حازر بن، تا بزانن بۆچی هەقی جووتیاران نادرێت؟

 ‌ (د. ئەشواق جاف)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە کە داوامان كرد مافی جووتیاران بدرێت، لە بوودجەدا جێگیر كرا و لە كۆبوونەوەی (حەیدەر عەبادی) لەگەڵ نوێنەرانی كورد، هەمان داوای لێ كرا و بەڵێنی دا كە لە مانگی 7ـی ئەمساڵدا گشت قەرزێکی ساڵی 2014ـی جووتیارانیش بداتەوە؛ پاشان پەرلەمان بڕیاری دا كە هەقی جووتیاران بدرێت، بەڵام حكوومەت پابەند نەبووە تا ئێستا! بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا وەكو نوێنەرانی كورد بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵ داوامان كرد وەزیری بارزگانی و هی دارایی، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتیی سایلۆكانیش بێن لە پەرلەماندا ڕوونكردنەوەیەک بدەن دەربارەی نەدانی هەقی جووتیاران."

(جاف) گوتیشی: "كێشەی جووتیاران زۆر زەحمەت بووە و تووشی كێشەی كۆمەڵایەتی و دارایی بوونە، ئێمەیش ئەوە قەبووڵ ناكەین، بۆیە سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕەزامەندیی نیشان داوە و داوای لە فەرمانگەی پەرلەمان كرد پەیوەندیان پێوە بكات و رۆژێك دیاری بكەن بۆ دانیشتنێكی كراوە تا پێمان بڵێن بۆچی هەقی جووتیاران نادرێت؟!"

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار