٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دۆسیەکانی لە مووسڵەوە برد بۆ ڕەقە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزعی مووسڵ ئاشکرای کرد، داعش لە ترسی ھێرشکردنە سەر مووسڵ، ئەمڕۆ ھەموو دۆسیە گرنگەکانی خۆی لە شاری مووسڵ گواستەوە بۆ ڕەقەی سووریا.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەزانێت ڕزگارکردنی مووسڵ نزیک بووەتەوە، بۆیە لە ترسا ئەمڕۆ ھەموو دۆسیە انگرنگەکانی خۆی بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیی بە چەکدارەکانیەوە ھەیە، گواستیانەوە بۆ شاری ڕەقەی سووریا."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، جگە لەوەش ڕاکردنی چەکدارانی داعش لە مووسڵ بەرەو سووریا بەردەوامە و ئەمڕۆش ٣١ چەکداری دیکە ڕایان‌کردووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار