سەرکردەکانی داعش لە ئەبووبەکر بەغدادی هەڵدەگەڕێنەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- چەند سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستی بەڵێنیان لە ئەبووبەکر بەغدایی (میری داعشان) کێشاوەتەوە و، چوونەتە بن باڵی ئەیمەن زەواهیری میری قاعیدە.
ئاژانسی فارس هەواڵێکی سۆمەریەنیوزی بڵاو کردەوە کە دەڵێ، سەرکردەکانی داعش لێیان بووە بە ناکۆکی و، چەند کەسێکیان لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووکەوە لە بەغدایی هەڵگەڕاونەتەوە و، چوونەتە ناو تیرۆریستەکانی قاعیدە. سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناویبدرکێندێت بە ئاژانسەکەی گوتووە کە ئەو ناکۆکی و جیابوونەوەیە بەینێکی دی بە داعشدا دیاری دەدات؛ دەڵێ هیچ بە دووری مەزانن داعش و قاعیدە بەر ببنە گیانی یەک.




