٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق گەندەڵییەکی زۆری لێ ئاشکرا بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-   بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی تەقینەوەکەی کەڕادە چەندین گەندەڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرا بووە.

 بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمەڵێک ھۆکار ھەبوون بۆ ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی کەڕادە لە بەغدا دروست بکرێن، بۆیە ئێستا دەرکەوتووە کە لە وەزارەتی ناوخۆ چەندین گەندەڵی کراوە، لەوانە ئامێری سۆنار و چەندین گەندەڵی دیکە و جگە لەوەش تیمی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی خۆیدا نەگەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و کەلوپەلەکەیشیان کۆنباو بووە؛ بۆیە کەموکووڕی زۆر ھەبووە و وای کردووە قوربانی زیاتر لەو تەقینەوەیە ھەبێت."

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، بڕیارە لە ماوەی حەفتەیەک لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی ئامادە بکات و بیدات بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دەخرێتە دەنگدان کە کێ تاوانبارە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگا دەکرێن و سزای خۆیان وەرگرن.

دەیشڵێ لەو وەزارەتەدا بە گشتی گەندەڵی کراوە و وەزیری ناوخۆش بەشێکە لەو وەزارەتە بۆیە ئەویش تێوە گلاوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار