"بەڵگەكانی وەزیری بەرگری، دەرگایەكە بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵكاران"

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەو گەندەڵی و بەڵگانەی وەزیری بەرگریی عێراق ئاشكرای كردن، دەرگایەكی زۆر باشە بۆ ئەوەی هەموو گەندەڵكاران ئاشكرا بكرێن، چونكە ژمارەیەك ناوی تر هەیە كە تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەبوونە.
(بەنگین مزووری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و چاوەروان دەكرێت حەسانە لەسەر سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی تۆمەتبار بە گەندەڵی هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی بچنە بەردەم دادگا و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت".
(مزووری) گوتیشی، ئەو گەندەڵی و بەڵگانەی وەزیری بەرگری ئاشكرای كردن، دەرگایەكی باش بوو بۆ ئەوەی هەموو گەندەڵكاران ئاشكرا بكرێن، چونكە باسی لەوە كردووە ژمارەیەك ناوی تر ماوە كە ئاشكرا نەكراون، بۆیە پێویستە جارێكی تر بانگهێشت بكرێت و ئەوناوانەش ئاشكرا بكرێن، بۆ ئەوەی دیار بێت كێ بێتاوانە و كێ گەندەڵە.
ئهو ئهندامهی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهشڵێت، تاوەكو ئێستا ناوی هیچ كوردێك نەهاتووە كە باس لەوە بكرێت تۆمەتبارە بە گەندەڵی.
بڵند ئیبراهیم




