٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوننەکان بۆ بەڕێوەبردنی شەش پارێزگا ئەنجوومەنێک دادەمەزرێنن

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  دیسان شیعە و سوننە ناکۆکیی کەوتەوە نێوانیان و هاوپەیمانێتی سوننەیش دەڵێن ئەنجوومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی شەش پارێزگا عەرەبە سوننەنیشەکەی عێراق دروست دەکەن.

دیارە خالد عوبێدی وەزیری بەرگریی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران تۆمەتی گەندەڵی دایە پاڵ سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێک و، حەیدەر عەبادییش بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێ کردن؛ ئێستا بابەتەکە بووەتە هۆکاری گرژی سیاسی لە نێوان لایەن شیعە و سوننەکانی عێراق.

  سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: "مادامەکینێ عوبێدی تۆمەتی گەندڵیی هەڵبەستووە بۆم، جا ڕاست بێ و درۆ بێ، هەر دەیدەمە دادگا؛ ئەگەر ڕاستی کردبێ، خۆیشی تۆمەتبارە چونکە چاوپۆشی کردووە لەو دۆسیەیە تا ڕۆژی بانگکردنی بۆ پەرلەمان؛ ئەگەریش درۆی کردبێ، ئەوە ناوزڕاندنەوە."

 هاوپەیمانیی یەکێتی هێزە عێراقییەکان (سوننە) بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجێفی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند پرسی لەسەرکارلابردنی سەلیم جبووری لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەڵپەسێردراوە تا دۆسیەکە لە دادگا یەکلایی دەکرێتەوە.

هاوپەیمانێتییەکە بڕیاری داوە ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی هەر شەش پارێزگا سوننەنیشەکەی عێراق پێک بهێنرێت و ئامادەکاری بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنەکە بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار