٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دهۆك پرۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی دەستی پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی لە پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی دروستكردنی كارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان لە پارێزگای دهۆك دەستی پێ كرد و، لە داهاتوویشدا قەزا و ناحیەكانیش ئەم پرۆسەیەیان تێدا بەڕێوە دەچێت.

عەمید (ئیبراهیم عەگید سدیق)، بەماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە لە مەراسیمێكدا لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی باری شارستانیی دهۆك، بە فەرمی پرۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی كە بە سیستەمی ئەلیكترۆنییە، بۆ هاووڵاتیان دەستی پێ كرد و سەرەتا لەنێو سەنتەری پارێزگای دهۆك دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە گشت قەزا و ناحیەكانیش دەستی پێ دەكەین."

بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی لە پارێزگای دهۆك ڕاشیگەیاند: "كارتی نیشتمانی زۆر پێشكەوتووە و بۆ تەواوی عێراقە كە شوێنی (ڕەگەرنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری) دەگرێتەوە، بەمەش خزمەتی خەڵكی دەكات لە تۆماركردن و، ئەو هەڵانەی كە بە نووسین دەكران نامێنن و دەبێتە ئەلیكترۆنی و هەروەها فەرمانگەكانی تریش سوودی لێ وەردەگرن."

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار