دەیانەوێ کۆمەکی ئاوارەکانی مووسڵ بکەن

مووسڵ-KDP.info- ده‌سته‌یه‌كى كارگێڕیی له تۆڕى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى شارى مووسڵدا پێك هێنراوە به مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پێداویستی بەو خەڵکە‌ی بە ئاوارەیی مووسڵ بەجێ دەهێڵن.
(غه‌زوان داودى) سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تۆڕى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیی پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه له ٧٠ ڕێكخراوى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێك ده‌هات ده‌سته‌یه‌كى كارگێڕییان پێك هێنا كه له ١١ ئه‌ندام پێك دێن و له ڕرێگاى ده‌نگدان سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى ده‌رچوونە و ئێمه‌ش هاوكار ده‌بین له‌گه‌ڵیاندا."
(داودى) گوتیشى: "ئامانج له دروستكردنى ده‌سته‌كه بۆ پێشوازى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و هاوكاریكردنى ئاواره‌كانى شارى مووسڵه كه ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى مووسڵ ده‌ستى پێكردووه؛ هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و پارێزگارى نه‌ینه‌وایه؛ هه‌روه‌ها بابه‌تى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان له دواى ئازادكردنى مووسڵ ده‌بێت؛ ئه‌مانه له ئیداره‌ى نه‌ینه‌وادا كار ده‌كه‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجى




