٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەسرەو گۆران: مەرامی سیاسی لە پشت كەیسی گەندەڵییەوە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-  سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، مەرامی سیاسی لە پشت كەیسی گەندەڵییەوە هەیە و، تۆمەتباركردنی سەرۆك و چەند پەرلەمانتارێک كێشەكە ئاڵۆزتر دەكات.

(خەسرەو گۆران) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  ڕاگەیاند: "كێشەی ئێستای سەرۆك و ئەو چەند ئەندام‌پەرلەمانەی عێراق لەبارەی تێوەگلانیان لە گەندەڵی نابێتە ئەگەرێك بۆ پەكخستنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات."

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەیشڵێت: "بێگومان كێشەیەكی سیاسی لە پشت كەیسی تۆمەتباركردنی سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانەوە هەیە، كێشەكە زۆر جار لەنێوان فراكسیۆنەكاندایە بگرە لە نێوان كەسەكانیشدا هەیە؛ كێشەكەیش گەندەڵییە."

لەبارەی ئەوەی پەرلەمان لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی گەندەڵی پەرلەمانتاران پێك ناهێنێت خەسرەو گۆران دەڵێ: "هیچ كۆبوونەوەیەك لە پەرلەمان نەكراوە تا باس لەو كەیسە بكرێت؛ جارێ پشووە و دانیشتنی پەرلەمان تا چەند رۆژی دیكە بەڕێوە ناچێت تا قسەی لێ بكەین."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار