٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕەنگە کۆمەڵە ئاوارەیەکی مووسڵ بەهۆی گەرماوە بمرن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێشبینی دەكات لە مووسڵەوە یەك ملیۆن ئاوارەی دی ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن؛ سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ دەڵێ گەرمای ئەمساڵ وەها بەتینە ڕەنگە کۆمەڵە ئاوارەیەک تێدا بچن.

(غەزوان حامد) سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی حكوومەتی فیدراڵ پێنج كەمپی نوێی بۆ ئاوارەكانی شاری مووسڵ ئامادەكردووە،  پێشبینی دەكرێت، لەگەڵ شەڕی گرتنەوەی مووسڵ ئاوارەیەکی زۆر بەرەو هەرێمی كوردستانی ئاوارە ببن، ئەمەش زۆر كەمە چونكە پێشبینی دەكەین زیاتر لەیەك ملیۆن ئاوارەی مووسڵ روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، ئەو كەمپانەی ئامادەكراون تەنیا دەتوانن شوێنی پازدەهەزار كەس تێدا بكرێتەوە.

غەزوان گۆتیشی ئەگەر بێت لەكاتێكی نزیك هێرشی سەرمووسڵ بەڕێوەبچێت، ئەوە بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە ژمارەیەك ئاوارە گیان لەدەست بدەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار