"شەڕ لە نێوان گرووپی بەغدایی و چیچانی دروست بوو.. 10 تیرۆریست كوژران"

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەڵێ، دوو گرووپی جیای تیرۆریستانی داعش بووەتە شەڕیان و بەو هۆیەوە 10 تیرۆریست كوژراون.
(سەعید مەموزینی)، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دێموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نزیك شارۆچكەی تەلەعفەر لە خۆرئاوای مووسڵ، شەڕ لە نێوان گرووپی تیرۆریستیی (ئەبووبەكر بەغدایی) ڕێكخەری تیرۆریستانی داعش و گرووپی (عومەر چیچانی) دروست بووە".
(مەموزینی) گوتیشی، بە هۆی شەڕەكەوە، 10 تیرۆریست لە هەردوولادا كوژران.
هەژار مەموزینی




