٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارە تۆمەتبارەکان گەشتیان لێ قەدەغە کراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، زۆربەی قسەکانی وەزیری بەرگری ڕاستە؛ ئەگەر بەسەریاندا ساخ بێتەوە، دەدرێنە دادگا و سزا دەدرێن و، جارێکی دیکە ڕێگە نادرێت ببنەوە پەرلەمانتار.

سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (موحسن سەعدوون) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زانیارییەکانی وەزیری بەرگری دەربارەی سەرۆکی پەرلەمان و، چەند پەرلەمانتارێک زۆر گرنگ بوو؛ بۆیە ئێمە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان لەوبارەیەوە دروست کردووە شوێنی ئەو کارە بگرێت."

(موحسن سەعدوون) گوتیشی، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوانە گەشتکردنیان لێ قەدەغە کراوە تاوەکو لێکۆڵینەوە تەواو دەبێ؛ دیارە ئەوە کارێکی زۆر یاساییە.

گوتیشی، قسەکانی وەزیری بەرگری حەتمی ڕاستە؛ چۆن دەتوانێ لە خۆیەوە قسەی وا بکا؛ زۆرینەی پەرلەمانتارانیش قەناعەتیان بە قسەکانی ھاتووە.

(سەعدوون) ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر قەناعەت بۆ ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست بوو کە ئەو قەسانەی وەزیری بەرگری ڕاستە، ئەوکات دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا دەکرێت و، پارێزبەندی نوێنەرایەتییشیان لێ دادەماڵرێت؛ ئینجا دادگا حوکمیان دەکات و، جارێکی دیکەش ڕێگە نادرێت ببنەوە پەرلەمانتار.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار