سه‌رۆكی CIA: سووریا به یه‌كپارچه‌یی نامێنێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (جۆن برینان) سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا (CIA) باوه‌ڕی وایه كه، قه‌یرانی سووریا و شه‌ڕی ئه‌و وڵاته ئاڵۆزترین كێشه‌ن، كه به له مێژووی كاركردنیدا له‌و بواره‌دا، به‌ره‌وڕووی بووبێته‌وه.
(جۆن برینان) له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی ئاسپین له كۆلۆرادۆ ئه‌م قسانه‌ی كردن و گوتی: "رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ناسراو به داعش، هه‌موو هه‌وڵ و پیلانی بۆ په‌لاماره تیرۆریستییهكانیهتی، هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه زیاتر ڕێكخراوه‌كه‌ی به وه‌حشه‌تناك ناساندووه".
ئه‌و ده‌ڵێ: داعش كه ئێستا هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر جیهانه‌وه، له ڕێكخراوی قاعیده‌ی تێپه‌ڕاندووه و وایانكردووه، دنیا مه‌یدانی كاره تیرۆریستییه‌كانیان بێ.
سه‌رۆكی (CIA) باوه‌ریشی وایه كه، جارێكی دیكه سووریا ناگه‌ڕێته‌وه باری پێشوو و به یه‌كپارچه‌یی نامێنێته‌وه.
لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدایه كه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی چه‌ندان په‌لاماری تیرۆریستی له ئه‌ورووپا خستووه‌ته ئه‌ستۆی و خۆی و رایگه‌یاندووه، "سه‌ربازانی خیلافه‌ته‌كه‌ی" ئه‌نجامییانداوه.
به‌شێكیش له شاره‌زایان پێیانوایه، كه ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش له ئه‌ورووپا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان ئه‌نجامیان ده‌دات، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و شكستانه‌یه كه رێكخراوه‌كه، له عێراق و سووریا دووچاری بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه- سی ئێن ئێن، ڕۆیته‌رز




