فراكسیۆنه‌كانی كورد، بۆ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه

بەغدا-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ى سه‌رۆكایه‌تى و جێگر و بڕیارده‌رى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامدان تا بگه‌ن به ئه‌نجامێك.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ى گۆڕینى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و خشته‌یه‌ی كه دووساڵ پێشتر ئاماده كرابوو خراوه‌ته به‌ر باسه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه لیژنه‌كان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
(د. تارق گه‌ردى) له‌وباره‌وه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "ئه‌و پۆستانه‌ى به‌ر كورد ده‌كه‌ون، ئه‌مجاره (سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و په‌روه‌رده و هه‌رێم و پارێزگاكان و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تین)."
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن، له‌باره‌ى جێگر و بڕیارده‌ر و به‌شه‌كانى تر‌ى لیژنه‌كان، سبه‌ینێیش كۆ ده‌بینه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه ئه‌نجام."
نەشوان بەرزنجی




