سێ ناوچه‌ی عێراق خه‌نده‌ق لێ ده‌ده‌ن؛ گۆڕانكاری له جوگرافیای ناوچه‌كاندا ده‌كرێ

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كورد له به‌غدا، پێشبینی ده‌كات دوای كۆتاییهاتنی داعش نه‌خشه‌ی عێراق بگۆڕێت و سێ قه‌زای گه‌وره‌یش وا خه‌ریكه‌ی لێدانی خه‌نده‌قن.
(موحسین سه‌عدوون) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''ئێستا سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی ترسناك له عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازانرێ دوای كۆتاییی داعش كام فیلم په‌خش ده‌كرێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه دواتر چی روو ده‌دات و عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.''
ئه‌و ده‌ڵێ، ئێستا له قه‌زای نخێب كه سه‌ربه پارێزگای ئه‌نباره و وه‌ك ناوچه‌ی مادده‌ی 140 وایه، خه‌نده‌قێك به‌دێژاییی په‌نجا كیلۆمه‌تر لێدراوه. قه‌زای نخێب دابڕێندراوه و خراوه‌ته‌وه سه‌ر پارێزگای كه‌ربه‌لا.
(سه‌عدوون) گوتیشی "حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ربه‌لا نایه‌وێ نخێب بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌نبار كه به‌هۆی لێدانی خه‌نده‌قه‌وه جیا كراوه‌ته‌وه. له فه‌للوجه و به‌له‌د به‌هه‌مانشێوه چوارده‌وریان خه‌نده‌ق لێدراوه و مه‌ترسیی هه‌یه دوای داعش نه‌خشه‌ی عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و، حكوومه‌ت ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر پێشهات و رووداوێكی نه‌خوازراو ناوچه‌كان پارێزراو بن.''
قائید میرۆ




