٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەستەمە دەستوور هەموار بکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ، ئەستەمە بتوانرێ ئەو لیژنەی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور راسپێردراوە سەرکەوتووبێ، چونکە کێشەی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەساڵی٢٠١٤ـدا لیژنەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دروست کرا، بەڵام سەرینەگرت؛ ئێستا جارێکی دیکە لیژنەیەکی دیکە دروستکراوە لەھەموو فراکسیۆنەکان و چوار ئەندامی لیژنەکەیش کوردن، بەڵام ئەستەمە بتوانری لە هەموارکردنی دەستووردا سەربکەون، چونکە کێشەی زۆری لێ دەکەوێتەوە.
 
کەرەم، ساڵی ٢٠٠٥ بەنموونە دێنێتەوە کە ئەوکات زۆر بەسەختی توانرا دەستوور بنووسرێتەوە، لە ئێستایشدا هیچ دیارنییە کە کامە بڕگە و ماددەی دەستوور هەموار دەکرێتەوە، بۆیە هەر لەئێستاوە دیارە کە ئەو کارە سەرناگرێ.
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار