٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"دەبێ رێژه‌ی کورد لە وەزارەتی ناوخۆدا 22% بێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراقدا پڕۆژەیاسایی ناوخۆ پەسەند کرا و بەگوێرەی یاساکە، دەبێ بریکارێکی وەزیر کوردبێ و رێژەیشی لە وەزارەتی ناوخۆدا 22% بێت.

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسایی ناوخۆی پەسەند کرد کە بەگوێرەی پڕۆژەکە دەبێ وەزارەتی ناوخۆ چوار بریکاری هەبێ و دەستەڵاتی زۆریشیان دەبێ.

لەماددەی دووی یاساکەدا بڕگەیەک زیادکراوە بەگوێرەی ئەو برگەیە دەبێ رەچاوی ماددەی نۆی دەستوور بکرێ و لە پەیکەری وەزارەتدا هاوسەنگی هەبێت بۆ گشت پێکهاتە و نەتەوەکان، بەگوێرەی ئەو برگەیە دەبێ رێژەی کورد لە وەزارەتەکەدا 22% بێت.

(عەبدوڵا) دەیشڵێ، جگە لەوەش بریکارێکی وەزیر، کورد دەبێت و ھەموو دەستەڵاتێکی دەبێ، بەڵام گرینگ ئەوەیە گوشار لەسەر حکوومەت دروستبکرێ تا ئەو یاسایە جێ بەجێ بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار