حەشدی شەعبی بەیاسایی دەکرێت و کوردیش ددانی پێدا نانێت

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی عێراق حەشدی شەعبی بەیاسایی کردووە و فەرمانیشی بۆ دەرچووە، بەڵام ''ئێمە بە ھیچ شێوەیەک ددانی پێدا نانێین.''
(شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "فەرمانێکی دیوانی دەرچووە بۆ بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی، منیش ھەموو لایەنە سیاسییەکانم ئاگادار کردەوە کە بەنیازی کارێکی لەوشێوەیەن تا سیغەیەکی یاسایی پێدەدەن ھاوشێوەی ھێزی ئێرانی.''
(شاخەوان عەبدوڵڵا) باوهڕی وایه كه، ئەم فهرمانه زیانی بۆ عێراق دەبێت، چونکە وهك ئهو دهڵێ، بە پارەی عێراقییەکان ئەو کارە دەکەن و سوننەکانیش دەنگ ناکەن.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژهیشی دا، ''ئەمە ھیچ کاریگەری بەسەر کەرکووکەوە و ئێمەوە نابێت، ههڵبهته سهیر لهوهیه كه سوننەکان قهبووڵیانه و هیچی ناڕازی نین.''
جهختیشی كردهوه، ''ئێمە بەھیچ شێوەیەک ددان بەوھێزەدا نانێین، بۆیە ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر ئێمەوە نابێت.''
بڵند ئیبراھیم




