زیاتر لە ٧هەزار خێزان گەڕاونەتەوە سنوونێ

سنوونێ -KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ ڕایگەیاند، هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانی خەڵكی ناوچە ئازاد كراوەكان نیە و زیاتر لە ٧ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە سنوونێ و ڕۆژانەیش گەڕانەوەی خێزانەكان بەردەوامە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگەی گلە و گازندەی هاووڵاتیان حكوومەتی عێراق دوو ساڵە یەك دیناری بۆ ئێمە خەرج نەكردووە.
گوتیشی: "هەندێك كۆمەڵگە و شوێنی لە ناوچەكە هێشتا لە دەست داعشدا ماون ئەگەر بێت و ئەو ناوچانە ئازاد بكرێن خەڵكێكی زیاتر دەگەڕێتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی ئازادكردنی ئەو شوێنانەین، لەگەڵ ئەوەی هەوڵ دەدەین لەگەڵ كردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان لە هەر كۆمەڵگەیەك دوو قوتابخانەبكەینەوە بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر بگەڕێتەوە."
(سەیدۆ) ئەوەشی گوت: "حكوومەتی هەرێم زۆربەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و كەلوپەلی پێویستی بۆ ئێمە دابین كردووە و، ڕۆژانەیش هاوكاری ئێمە دەكات، بەڵام حكوومەتی عێراق ئەوە دوو ساڵە یەك دیناری بۆمان خەرج نەكردووە، ئەوەیش گلە و گازندەی ئێمە و هاووڵاتیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.
رابین شێروانی




